کوڕ و کچانی گەنج ئاواتەكانیان بە باڵۆن هەڵدا

فێستیڤاڵی باڵۆن لە پارکی شانەدەری هەولێر بەڕێوەچوو

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان فێستیڤاڵی باڵۆن لە پارکی شانەدەر لە هەولێر ئەنجامدرا و دەیان کوڕ و کچی لاو، بەدەم ئاواتخواستنەوە باڵۆنیان هەڵدایە ئاسمان.

خالید یاسین و شیبا محەمەد کە هاوسەری یەکترن، بە 964ـیان وت، “ئاواتی ئێمە ئەوە بوو تا کۆتایی تەمەنمان بەیەکەوە بمێنین و هیوادارین هەموو خۆشەویستەکان بگەن بەیەک، ئاواتی هەمیشەیشمان سەربەخۆیی کوردستانە”.

بەقسەی محەمەد فارس کە رێکخەری فێستیڤاڵەکە بوو، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەو جۆرە فێستیڤاڵە ئەنجام دەدرێت و ئەوانیش ویستیویانە بەو شێوەیە دڵی گەنجەکان خۆش بکەن و کەمێک لە سەرقاڵی ژیان دووریان بخەنەوە.

ئەم فێستیڤاڵە بڕیاربوو هەفتەی رابردوو ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا کاتەی گۆڕدار و ئەمشەو هەینی 21.2.2025 بەڕێوەچوو.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

تەقینەوەی باڵۆنەکەی هەولێر بە بێدەنگی تێنەپەڕی و سزای ...

تەقینەوەی باڵۆنەکەی هەولێر بە بێدەنگی تێنەپەڕی و سزای تێکەوت

هەولێر فێستیڤاڵێکی یەک هەفتەیی بۆ سەری ساڵ ساز دەکات

هەولێر فێستیڤاڵێکی یەک هەفتەیی بۆ سەری ساڵ ساز دەکات