کەشەکە سارد تریش دەبێ

شەپۆلی بەفر و بارانەکە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەمێنێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

شەپۆلی باران و بەفرەکە، ئێستا لەتەواوی ناوچەكانی هەرێمی کوردستان بەدەرکەووتووە، هەندێک ناوچە باران و هەندێکی دیکە بەفر، وا پێشبینی دەکرێ، تاوەکو ناوەڕاستی هەفتەی ئایندە ئەم شەپۆلە ماوە ماوە بەفر یان باران ببارێنێ.

شەپۆلەکە بە جۆرێکە، تا بەرزایی 1000 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەفر دەبارێت، لەگەڵ باران و هەورە بروسکەی بەردەوام لە هەندێک ناوچە.

سالار عەلی، شارەزای کەشناسی بە 964ی وت، شەپۆلەکە بارانی بەلێزمە و کەشێکی ساردی تێدا، لەگەڵ دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور، هاتنی ئەم شەپۆلە بەفر و بارانە لەگەڵ ئەم بارستە هەواساردە لە رۆژانی 20 و 21 ی مانگ کاریگەری زیاتر بووە بۆ باران بارینێکی زۆر دەگۆڕێت.

خێرای با چالاک دەبێت، بە قسەی ئەو شارەزای کەشناسییە، رۆژی 22 ی مانگ لە کاتەکانی ئێوارە بۆ شەو، زیاتر هەرێمی کوردستان نزیک دەبێتەوە لە چینە، بارستە هەوا ساردی رەنگ شینەک کە داخڵی سنوری هەرێمی کوردستان دەبێت، کە پلەکانی گەرما دادەبەزێت دێنە ژێر سفری سەدی، وە بۆ رۆژانی دواتر 23 و 24ی مانگ، کاریگەری زیاتر دەبێت و چەقی کەشە ساردەکەیە.

"لە ئێستاوە خۆتان بۆ سەرما توندەکە ئامادە بکەن"

لە هەولێر بارانە و شارەوانییش لە ترسی لافاو كەوتەخۆی

لە هەولێر بارانە و شارەوانییش لە ترسی لافاو كەوتەخۆی