سزای لەدوایە

بێ ئاگاداری شارەوانی هەڵەبجە سیاج دروست مەکەن

964+

ئەحمەد مستەفا

بە ئاسن، بەرد و بلۆک سیاجتان دروست کرد لە هەڵەبجە، باشترە پێشتر رەزامەندی شارەوانی هەڵەبجەتان هەبێت، ئەگینا بەپێی یاسای زیادەڕۆی سکاڵاتان لەسەر تۆمار دەکەن.

بیلال سەلام، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ئاگاداری دانیشتووانی سەرۆکایەتی شارەوانییەکەی کردووەتەوە کە، بەپێی یاسای ژمارە 3 ساڵی 2018، ئەو کەسانەی ئەو کارانە بکەن، رووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە، ئەو یاسایە رێکارە بۆ پارێزگاری لە موڵکی دەوڵەت و رێگری لە زیادەڕۆی، بەندکردن بۆ ماوەی ساڵێک کەمتر نەبێ و سزای پێ بژاردن بە بڕی سێ ملیۆن تا 15 ملیۆن دیاری دیاری کردووە لەکاتی ساغبوونەوەی تۆمەت.

هەر ئەوەندەش نا، شارەوانی هەڵەبجە پێشتر و لە یەک هەفتەدا سێ هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی لە سەنتەری شاری هەڵەبجە ئەنجامداوە و سیاجی دوو موڵکیشییان تێکداوە کە بەشێوەی زیادەڕۆیی کراون.

نوسراوی ئاگاداری شارەوانی هەڵەبجە؛

+964صورة من منصة (شبكة):