بۆ پێدانی زەوی

شارەوانییەکانی راپەڕین وردبینی بۆ ناوی 25 هەزار فەرمانبەر دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی راپەڕین رایگەیاند، وردبینی بۆ ناوی 25 هەزار فەرمانبەر دەکرێت بەمەبەستی پێدانی زەوی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی راپەڕین رایگەیاند، فەرمانی پێدانی زەوی بۆ نزیکەی 25 هەزار فەرمانبەر لە سنوری ئیدارەی راپەرین گەڕاوەتەوە و لە لایەن چەند تیمێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی بۆ ماوەی دوو هەفتەیە کاری وردبینی  بۆ سەرجەم ناوەکان دەکرێت.

“بەپێی  شایستە بونیان و شوێنی نیشتەجێبونیان ریزبەندی و خاڵبەندی بۆ ناوەکان دەکرێت، پاشان ناوەکان ئاراستەی سەرجەم شارەوانییەکان دەکرێت بە مەبەستی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا”، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی راپەڕین وا دەڵێت.

تا ئێستا فەرمانی پێدانی زەوی بۆ زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر دەرچووە و ئێستاش پرۆسەی كاركردن بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لەلایەن لێژنەیەكی تایبەتمەندیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بە رێكوپێكی بەڕێوە دەچێت، ئەمە بە قسەی وەزیری شارەوانی.

رۆژی 27.3.2024، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری بەخشینی زەوی بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دا، تا ئێستا قۆناغێکی جێبەجێکراوە و نزیکە سێ هەزار فەرمانبەر سوودمەند بوون لە وەرگرتنی زەوی.

نزیکەی سێ هەزار فەرمانبەری وەزارەتی داد زەوی وەردەگرن

نزیکەی سێ هەزار فەرمانبەری وەزارەتی داد زەوی وەردەگرن