وێنەی دوو تۆمەتبارەکە. فۆتۆ: پۆلیسی راپەڕین
لە رانیە
ژن و پیاوێک لەسەر دزینی زێڕ دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی زێڕ لە ماڵێکی رانیە راگەیاند و دەڵێت، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20.2.2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هاوڵاتییەک سکاڵای بردووەتە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە و وتویەتی “زێڕ لە ماڵەکەیدا دزراوە”، لەدوای ئەوە لێکۆڵینەوەیان کردووە و دوو کەسیان دەستگیر کردووە.
دەستگیرکراوەکان لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە ناسراونەتەوە و یەکێکیان تەمەنی 27 ساڵە و ئەوەی دیکەشیان تەمەنی 37 ساڵە و ئافرەتە، هەردووکیان دانیشتووی رانیەن و بە رەچەڵەک سووریین.
“دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا تۆمەتباران لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە و پۆلیسدا دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، هاوکات دەستیش گیرا بەسەر زێڕە دزراوەکە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتباران راگیرکران”، پۆلیسی راپەڕین وا دەڵێت.