گردبوونەیەکی مامۆستایانی ناڕازی، لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە _ گرافیک: 964
"سەرچاوەی داهات پەک دەخەین"
مامۆستا ناڕازییەکان: یەکشەممە بە بایکۆتەوە چالاکی جیاوازمان دەبێ
964+
ئەحمەد مستەفا
مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی، ئەم ئێوارەیە بە نوێنەری دەزگا میدیاییەکانی هەرێمی کوردستانیان وت، هەژماری من رەتدەکەنەوە و دەشڵێن، یەکشەممەی داهاتوو، “سەرچاوەی داهاتە نایاساییەکانی دەسەڵاتداران” پەک دەخەین.
باسیان لەوەشکرد، مانەوەی کێشەی موچە، پەیوەندی بە تەوتین نەکردنەوە هەیە.
ئەو مامۆستایانە لە بەردەم دامەزراوەی دارایی سلێمانی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە کرایەوە، کۆنگرەکەیان رێکخست و دەشڵێن، چەند ساڵێکە موچەخۆران دووچاری دابەشنەکردن و دواکەوتنی موچەکان بونەتەوە، هەروەها لە ساڵی 2016 وە پلە بەرزکردنەوە راگیراوە، ئەمەش هۆكارە بۆ ئەوەی كە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین و کۆیە دەرگای قوتابخانەکان دابخرێن.
مامۆستا عادل نوێنهرى مامۆستایانى ناڕازى به 964ـى وت، لێرهن بۆ ئهوهى یاداشتێكه بدهنه پارێزگارى بانک، كه چهندین داواكارى مامۆستایان و فهرمانبهرانى تێدا ئاماژه پێكراوه، لهوانهش موچهكانیان راستهوخۆ لهلایهن وهزارهتى دارایی عێراقهوه پێیان بدرێت.
مامۆستا و فەرمانبەرە ناڕازییەکان پلانیان وایە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووە بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک، لەوانە وەک خۆیان باسیان کرد، دەستبردن بۆ سەرچاوەی داهاتی دەسەڵاتداران بەردەوامی بە بایكۆت بدەن، ئەوەشیان باسکرد، بڕیارەکانیان خۆڕسکانەیە و پەیوەندی بەهیچ لایەنێکەوە نییە.
ساڵێک بەسەر بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ تەوتیكرنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمدا تێدەپەڕێت، بەڵام بەهۆی رێگریكردن لە تەوتین لە بانکە حکومییەکانی عێراق تا ئێستا پڕۆسەكە ئەنجام نەدراوە، مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی وایان وت.