لۆگۆی سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان .
"یه‌ك ساڵ نابێت كاربكات"
سه‌ندیكاى پارێزه‌رانی کوردستان پارێزه‌رێكی له هه‌ولێر سزادا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان به‌هۆى سه‌رپێچیكردن له كاره‌كه‌ی پارێزه‌رێكی له پارێزگاى هه‌ولێر سزادا و سزاكه‌شی وه‌ك بۆى دیاریكراوه نابێت ماوه‌ى یه‌ك ساڵ كارى پارێزه‌رایه‌تى ئه‌نجام بدات.
به‌پێی نووسراوێكی سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان كه واژۆى به‌ختیار حه‌یده‌ر سه‌رۆكى سه‌ندیكاكه‌ى به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمی كوردستان كراوه، ئاماژه به بڕیارێكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكاكه‌یان ده‌كات كه له رێگه لیژنه‌ى به‌رزه‌فتییه‌وه بڕیارى سزادانى پارێزه‌ره‌كه‌ى داوه.
به‌پێی بڕیاره‌كه، پارێزه‌ره‌كه به را‌گرتن بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ كاركردن له پارێزه‌رایه‌تیی سزاداوه و ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێم په‌سه‌ندكراوه.
به گوێره‌كه‌ى كۆنووسێكی لیژنه‌ى به‌رزه‌فت، هۆكاری سزادانى ئه‌م پارێزه‌ره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ی خه‌ڵك بۆ بانك بگه‌ڕێنێته‌وه، بۆ خۆی بردویه‌تی، پارێزه‌ره‌كه بریكاری یه‌كێك له بانكه‌كانی كوردستان بووه و یه‌كێك له كاره‌كانی بریتی بووه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شایسته‌كانی بانك، كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆ بانك ده‌گه‌ڕێندرایه‌وه له‌رێگای ئه‌مه‌وه. به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه له‌بری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌كان بۆ بانك بۆ خۆی گلی داوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌ڕاندۆته‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌كه، ئه‌م پارێزه‌ره له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى رێگه‌پێدراوى كۆمپانیایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه‌وا سكاڵالێكراو پێچه‌وانه‌ی ئه‌ركه‌كانی پارێزه‌رایه‌تی جوڵاوه‌ته‌وه و پێشێلكاری ئه‌نجام داوه، بۆیه بڕیاریدا به راگرتنی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ له كاری پارێزه‌رایه‌تی.
باسی له‌وه‌شكردوه، “پارێزه‌ری سكاڵالێكراو تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌دا و دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی په‌سندی بڕیاری لیژنه‌ی كردوه و بڕیاره‌كه پله‌ی بنبڕی وه‌رگرت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ندیكا گشتاندنی بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره”.