لە نسووری قەزای سیمێل
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە 11 کەس بریندار بوون
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
لەسەر رێگای سەرەکی ئالوکای سەر بە سێمێل رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پاسێکی تورکی و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویدا و 11 کەس بریندار بوون.
چەند گرتە ڤیدیۆیەک کە محەمەد حەسەن شایەتحاڵی رووداوەکە بۆ 964ـی ناردووە و دەڵێت ، ئەمشە و لەنزیک کاتژمێر 11:00رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەرەکی ئالوکا لە سنووری قەزای سێمێل لە نێوان پاسێکی تورکی و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویداوە.
وتیشی، “لەو رووداوەدا کەبە چاوی خۆم بریندارەکانم بینیووە کە شەش کەس لەناو پاسەکەدا و پێنج کەس لە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا برینداربوون لەلایەن تیمی 122ـی فریاکەوتن گواستراونەتەوە بۆ فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی.
رووداوەکە لە سەر رێگای سەرەکی ئالوکا لە نزیک کومەڵگەی دۆمیز لەسنووری قەزای سێمێل روویداوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی