لە دەورووبەری سلێمانی

دوو تیرۆریستی داعش دەستگیر کران

964+

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش لە دەورووبەری سلێمانی دوو تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە کە بۆ مەبەستی خۆڕێکخستنەوە روویان لە ناوچەکە کردووە

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 19.2.2025 رایگەیاند، لەماوەی 12 تا 16 ئەم مانگە  بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، دوای بەدەستهێنانی زانیاری و لیکۆڵینەوە، توانیان شوێنی دوو تیرۆریست دەستنیشان بکەن، لە دەورووبەری شاری سلێمانی و دەستگیریان بکەن.

دەشڵیت، تیرۆریستەکان بە مەبەستی خۆڕێکخستنەوە روویان لەدەورووبەری شاری سلێمانی کردبوو، لە رابردووشدا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیو.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئێستا تۆمەتبارەکان بەماددەی 2ـی تیرۆر راگیراون و رووبەڕوی یاسا کراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

لە هەفتەیەکدا دەستگیرکردنی سێ

لە هەفتەیەکدا دەستگیرکردنی سێ "تیرۆرست" لە سلێمانی راگەیەندرا