"کەوتووەتە ناو ئاوەوە"

منداڵێک بۆ دوو کاتژمێر دڵی وەستا؛ پزیشکەکان فریای کەوتن و ژیانیان بۆ گەڕاندەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە ناحیەی کوڵەجۆی گەرمیان، منداڵێکی دوو ساڵان، دوای دوو کاتژمێر لە وەستانی دڵی ژیانی بۆ گەڕایەوە.

رەفیق قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار بە 964ـی وت،”لە ناحیەی کوڵەجۆ منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان، کەوتووەتە ناو گۆمێک ئاوەوە و دڵی لە لێدان کەوتبوو کە ھێنرایە نەخۆشخانەکە”.

“دوای دوو کاتژمێر لە ھەوڵ و ماندوبوونی کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکە، توانرا دڵی منداڵەکە بکەوێتەوە لێدان و لە مردن رزگاری بوو”، رەفیق نادر وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵەکە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە بۆ ئەوەی لەژێر چاودێریدا بێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

مێردمنداڵێک لەئاوی باڵەجۆی سنووری گەرمیان خنکا

مێردمنداڵێک لەئاوی باڵەجۆی سنووری گەرمیان خنکا

لە رووداوی هاتوچۆکەی گەرمیان چوار منداڵ گیانیان لەدەس...

لە رووداوی هاتوچۆکەی گەرمیان چوار منداڵ گیانیان لەدەستداوە سیانیان خوشکن