• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

964 بەدواداچوون دەکات

دووسایدەکەی کەلار – دەربەندیخان چی بەسەرهات؟

964+

شۆڕش قادری

بەپێی بەدواداچوونێکی 964 قیرکردن و کارە قورسەکانی دووسایدەکەی کەلار – دەربەندیخان تەواو بووە و بەقسەی بەرپرسانی سنوورەکە، تەنیا هێڵکاری ماوە، بەڵام هێشتا دیار نییە، کەی دەکرێتەوە.

هەرچەندە بڕیار بوو لە سەری ساڵی تازەدا پڕۆژەی دووسایدکردنی رێگای کەلار – دەربەندیخان بکرێتەوە، بەڵام ساڵ کۆن بوو و ئەوا نزیکەی دوو مانگیش تێپەڕی، هێشتا رێگاکە بەفەرمی نەکراوەتەوە.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندی کرد بە چۆمان ئەحمەد وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان، ئەو وتی، “قیرکردن و سەرجەم کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە و تەنیا هێڵکاری رێگاکە ماوە، بەڵام ئاگادار نیم کەی رێگاکە بەڕووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە”.

پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و درێژییەکەی 41 کیلۆمەترە، بە تەواوبوونی، رێگای کاتژمێرێک و 25 خولەکی نێوان ئەو دوو شارە، دەبێتە 40 خولەک و ئێستاش بەشێک لە قۆناغە تەواوبووەکانی رێگاکە خراوەتە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.

لە نێو پڕۆژەکەدا 35 پردی تێدایە، کە درێژییەکانیان بە چوون و هاتن دەگاتە پێنج کیلۆمەترو زۆرینەیان تەواو کراون، ھاوکات پردی ئاوە خێری کە گەورەترین پردە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو پڕۆژەکەوە.

رێگای کەلار – دەربەندیخان یەکێکە لە رێگا مەترسیدارەکانی هەرێمی کوردستان و بەردەوام رووداوی هاتوچۆ و کارەساتی لێدەکەوەێتەوە، هەر بەو هۆیەشەوە رێگاکە لە ناو هاوڵاتیان بە رێگای مەرگ ناسراوە، بە کردنەوەی رێگاکە هیوایەک هەیە کە ئەو نازناوەی لێ بسێنرێتەوە و ببێت بە رێگای سەلامەت.

تا سەری ساڵ رێگای کەلار - دەربەندیخان تەواو دەبێت 

تا سەری ساڵ رێگای کەلار - دەربەندیخان تەواو دەبێت 

تا کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار – دەربەندیخان تەواو دەبێ�...

تا کۆتایی ئەمساڵ رێگای کەلار – دەربەندیخان تەواو دەبێت

گرتە ڤیدیۆیەک کاردانەوەی دروستکرد

مامۆستاکەی مزگەوتی جەلیل خەیات زوو نوێژی دەستپێ کردووە

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بەم شەوی قەدر دەنگدانەوەی زۆری دروست کردووە، گوایە لە کاتژمێر 12:30، مزگەوتی جەلیل خەیات داخراوە و نوێژ خوێنان رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.

پەیامنێری 964 هەرزوو خۆی گەیاندە مزگەوتەکە، چونکە گرتە ڤیدیۆییەکە وای نیشان دەدات بە زۆر لەمزگەوت و دەکراون و ژمارەیەک کەس، گلەییان لەوە دەکرد، بە شەوی قەدر چۆن دەبێ مزگەوت ئەوەندە زوو دابخرێ.

ئەحمەد کاوێز، کارگێری مزگەوت، باسی رووداوەکەی کرد و وتی، “کاتژمێر 11:30 تاوەکو 12:30 نوێژی (سەڵات ولتەزبیع)مان کرد، کە تەواو بووین چەند کەسێک هاتن وتیان نوێژ دەکەین، منیش وتم نوێژەکە تەواو بووە دەتوانن بە تەنیا بۆ خۆتان نوێژ بکەن، بەڵام چەند کەسێک بابەتەکەیان بەهەڵە لێکدایەوە و وایان زانی وتوومە شەوی قەدر تەواو بووە، ئەمەش بووە هۆی دروست بوونی ئەو کێشەیە ئەگەرنا ئەوەتا کاتژمێر سێیە مزگەوت کراوەتەوە و نوێژخوێن لە ژوورەوەن”.

عەبدوڵا فەرهاد، نەوەی جەلیل خەیات، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “مزگەوت ماڵی خوایە و کەس بۆی نیه دەرگای ماڵی خوا دابخات، ئەوەشی روویداوە هەڵە تێگەیشتن بووە و چەند کەسێکیش وەکو تێکدەر هاتوون بابەتەکەیان بەلارێدا بردووە”.

شەوی قەدر پیرۆزترین شەوە لە مانگی رەمەزان و زۆرێک لە هاوڵاتیان هەر لەدوایی نوێژی شێوانەوە تاوەکو بەرەبەیان لەمزگەوت دەبن و نوێژ دەکەن و قورئان دەخوێنن، یەکێکیش لەو مزگەوتانەی کە سەردانی دەکرێت مزگەوتی جەلیل خەیاتە کە یەکێکە لە گەورەترین مزگەوتەکانی شاری هەولێر و ناوێکی دیاری شارەکەیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

مامۆستا وشیار: شەوی قەدرە 10رکات نوێژ و نزای خێری زۆر هە?...

مامۆستا وشیار: شەوی قەدرە 10رکات نوێژ و نزای خێری زۆر هەیە بیکەین