وتیان ئیفلیج دەبی

ئەم پیاوە حەوت پارچە ئاسن لە جەستەیەتی و شمشاڵ دەژەنێ

964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

حەوت پارچە ئاسن لە لەشیدا ماوەتەوە، بەڵام هێشتا بە خولیایەکی زۆرەوە سەرقاڵی ژەنینی شمشاڵە و ئەوە عەشقەی بۆ شمشاڵ هەی بووە، بێ ئەوەی لە ناوەندێکی ئەکادیمی بۆی بخوێنێ، فێری زۆرینە نۆت و ئاوازەکانی بووە.

محەمەد مام کاکل، دانیشتوویەکی گوندی گۆپتەپەیە لە قەزای چەمچەماڵ، وا ئێستا تەمەنی 50 ساڵە، تەمەنی منداڵیی بەکاری کرێکاری و کاری جوتیاری بەسەر بردووە، خولیای بۆ فێربوونی شمشاڵیش هەبووە، بەڵام وەک پیشەی سەرەکی دەستی بە کاری چەکداری کردووە و بووە بە پێشمەرگە.

ئەو لە ساڵی 2014 لە شەڕی دژ چەکدارانی رێکخراوی بەداع*ش بریندار دەبێت، دەستێک و قاچێکی کەم ئەندام دەبێت و لە ئێستاش دا حەوت پارچە ئاسن لە جەستەیدا جێماوە.

دکتۆرەکان پێ یان وتووە، چارەسەری نیە و وازی لێبێنە با ئیفلیج نەبیت، ئێستاش خانەنشین کراوە و لە ماڵەوە بۆی دانیشتووە، پەرەی بە ژەنیشی شمشاڵەکەی داوە و وەک خۆی باسی دەکات هەموو لە حنەکان فێربووە.

محەمەد هەر ژەنینی شمشاڵ نا، بەڵکو کاری جوتیاری لە گوندەکەی وای کردووە، فێری لاسایکردنەوەی باڵندە ببێت، ئەو دەڵێت من کاری جوتیاریم دەکرد، دەمبینی باڵندەکان دێن دەخوێنن ئیدی لەحنەکەیانم هەڵگرتەوە، زۆر بە باشی توانیتم دەنگ یان هەڵبگرمەوە، ئێستاش لاسایی ژمارەیەک لەو باڵندانە دەکاتەوە.

گوندی گۆپتەپە بەدووری 13 کیلۆمەتر دەکەوێتە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر لە قەزای چەمچەماڵ، لە ئێستادا زیاتر لە 300 ماڵ لەو گوندە نیشتەجێن و دانیشتووانەکەی پیشەی سەرەکیان کشتوکاڵ و هەبوونی پرۆژەی حەوزی ماسیە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

33 ساڵە خاوەن پێداویستی تایبەتە و دەست لەکەس پان ناکاتە...

33 ساڵە خاوەن پێداویستی تایبەتە و دەست لەکەس پان ناکاتەوە