ئەوەمان لە خەڵکى رانیە پرسى

راپەڕین ئامانجەکانى خۆى پێکاوە؟

964+
محەمەد عەلى- راپەڕین

ئەمڕۆ 34 ساڵ بەسەر راپەڕینى بەهارى 1991ـى خەڵکى کوردستاندا تێدەپەڕێت کە لە رانیەوە دەستیپێکرد.

مایکى 964 لە رانیەیە و پرسیارى ئەوەى لە ژمارەیەک دانیشتووى ئەو شارە کرد، راپەڕین لاى ئێوە چى دەگەیەنێت؟، ئایا راپەڕین ئامانجەکانى خۆى پێکاوە؟.

وەڵامى خەڵکەکە جۆراوجۆرە، زۆربەیان راپەرین بە ئازایەتى و دەستکەوت دەزانن، بەڵام پێیان وایە وەک پێویستە ئامانجەکانى راپەڕین بەدینەهاتوون.

خۆتان گوێیان لێبگرن و وەڵامەکان لە دەمى خۆیانەوە وەربگرن.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح