کۆبوونەوەی رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیا و کارگەکان - وێنە: قایمقامیەتی چەمچەماڵ
"گەنجانی سنورەکە بخەنە شوێنی بیانییەکان"
قایمقامی چەمچەماڵ داوای رەخساندنی هەلی کار لە کۆمپانیا و کارگەکان دەکات
964+
شۆڕش قادری
قایمقامی چەمچەماڵ داوای رەخساندنی هەلی کار لە کۆمپانیا و کارگەکانی سنورەکە بۆ گەنجان دەکات.
رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیا و کارگەکانی سنورەکە دانیشت و لە دانیشتنەکەدا ژمارەیەک رێنمایی پێدان بۆ چۆنێتی کارکردن و وەرگرتنی کارمەند و کرێکار و هاوکارییەکانیان بە دامودەزگاکانی سنورەکە و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.
بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی چەمچەماڵ، رەمەک رەمەزان پێی وتوون، هەر پسپۆری و دەستێکی کار کە پێویستیان بێت، دەبێت خەڵکی سنورەکەبێت، بۆ شارەزاییە دەگمەنەکانیش تا بتوانرێت کارمەندی سنورەکە، رابهێنرێت لە شوێنی بیانیەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری ئاسایش و دەستەی وەرزش ئامادە بوون و قایمقام داوای لێکردوون، هاوکاری کەرتی وەرزش و خزمەتکردن بە گەنجان بن لە رێی دەستەی باڵای وەرزش و بە چاودێری قایمقامیەتی چەمچەماڵ.