کاتی جێبەجێ کردنەکە دیار نیە

لە چەمچەماڵ بڕیاردراوە پێنج پڕۆژە جێبەجێ بکرێن

964+

ژێوار خدر

لەسنووری ناحیەکانی قادرکەرەم و تەکیەی جەباری و شۆڕش، بڕیاری جێبەجێکردنی پێنج پرۆژەی جیاواز دراوە، ئەمەش بەپێی بڵاوکراوەیەک کە قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە لاپەرەی فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە.

ئاماژە بە کۆبوونەوەیەک کراوە کە دوێنێ پێنجشەممە، لە نێوان قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش و بەڕێوەبەری پرۆژە کۆمەڵایەتیەکانی کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم دانەغاز بەڕێوەچووە، گفتوگۆ کراوە لەسەر جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری جیاواز لە ناوچەکە، بڕیاردراوە پێنج پڕۆژە بە بڕی زیاتر لە 576 ملیۆن دینار بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە پڕۆژەکان بریتین لە چاککردنەوەی پردی هەنجیرە لە سنوری ناحیەی شۆڕش بە بڕی، 128 ملیۆن و 330 هەزار دینار، چاککردنەوەی پردی ئالیاوە لە سنوری ناحیەی قادرکەرەم بە بڕی 232 ملیۆن و 280 هەزار دینار، چاککردنەوەی پردی قادرکەرەم بە بڕی 180 ملیۆن و 800 هەزار دینار، پڕۆژەی تۆڕی ئاوی ناحیەی قادرکەرەم بە بڕی 29 ملیۆن و 800 هەزار دینار و ڕاکێشانی ئاو بۆ فەرمانگەی کشتوکاڵی تەکیەی جەباریيش بە بڕی چوار ملیۆن و 825 هەزار دینار.

لە راگەیاندراوەکەدا، هیچ ئاماژەیەک بە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان نەدراوە، 964 بۆ زانینی کاتی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان و وردەکاری زیاتر پەیوەندی بە رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵەوە کرد، بەڵام ژمارەکەی بەردەست نەبوو.

قایمقامی چەمچەماڵ: تکایە بە هاوارمانەوە بێن چەمچەماڵ خ...

قایمقامی چەمچەماڵ: تکایە بە هاوارمانەوە بێن چەمچەماڵ خەریکە دەخنکێت