تا ئێستاش دەنگی فڕۆکە لە ئاسمان دەبیسترێت

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان سنووری گوندی چنارتووی ناحیەی ئاغجەلەری بۆردومانکرد

964+

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان گوندی چنارتوی لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەری قەزای چەمچەماڵی بۆردومانکرد و تا ئێستا نازانرێت زەرەر و زیانەکان چین و دەنگی فڕۆکەش لە ئاسمانی ناوچەکە دەبیسترێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.2.2025 هێمن بەهجەت، بەڕێوبەری ناحیەی ئاغجەلەر بە 964ـی وت، یەکەم بۆردومان لە کاتژمێر 3:50 خولەکی دانیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە، تەواوی لایەنە پەیوەندی دارەکانی سنوورەکە ئاگادار کراونەتەوە بۆهەر حاڵەتێکی لەناکاو کە رووبدات.

وتیشی،”تاوەکو ئێستا دەنگی فڕۆکە  لە ئاسمانی گوندەکە دەبیسترێت، بۆیە هیچ کەس ناتوانێت لە شوێنی بۆردومانەکە نزیک ببێتەوە، لەبەرئەوە نازانرێت زەرە و زیانەکان چین.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

سنوورى گوندێکى ئاغجەلەر بۆردومانکرا

سنوورى گوندێکى ئاغجەلەر بۆردومانکرا