پارێزگاری کەرکوک:

یاسای گەڕاندنەوەی زەویوزار مانگێکی دیکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

964+

شۆڕش قادری

پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، یاسای گەڕاندنەوەی زەویوزار مانگێکی دیکە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە و دواتر بەپێی یاساکە کێشەی جوتیارانی سەرگەڕان چارەسەر دەکەن.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای عێراق و جوتیارانی سەرگەڕان، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریانداوە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک ئەو زەویانە دیاری بکات کە لە پنج گوندی شەناغە، سەربەشاخ، پەڵکانە، خەرابە و گابەرکە لە ناحیەی سەرگەڕان کێشەیان لەسەر نییە، تاوەکو جارێکی تر بەرزی بکەنەوە بۆ لیژنەکە و دواتر سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر بدات بۆ ئەوەی جوتیارانی ئەو گوندانە کاری کشتوکاڵی خۆیان بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی ئەمڕۆ یاسای گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ جوتیاران لە رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاوبووەوە، مانگێك بۆ مانگ و نیوێکی دیکە رێنمایی بۆ یاساکە دەردەچێت و دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە، دواتر ئەوانیش وەکو پارێزگای کەرکوک لە هەموو ناحییەکانی پارێزگاکە لیژنە پێدەهێنن و هەموو بڕگەکانی ناو یاساکە جێبەجێ دەکەن.

رێبوار تەها داوایشی لە جوتیاران کرد، دان بەخۆیادا بگرن و رێگە بدەن، بەپێی یاساکە کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.

رۆژی یەکشەممە 16.2.2025 جوتیارانى کوردى چەند گوندێکی سنوورى ناحیەى سەرگەڕان، دژى سوپاى عێراق گردبوونەوە و چونکە نایەڵێ کشتوکاڵ بکەن و زەوییەکانیان بکێڵن، دوێنێش گرژییەکان لە گوندى شەناغە گەیشتە ئاستێکى بەرز و شەڕى دەستەویەخە لە نێوان جوتیاران و سەربازانى سوپا روویدا، لە کاردانەوەى ئەو رووداوانە، هەریەک لە سەرۆکایەتیى هەرێم و حکومەت و لایەنە سیاسییەکانى کورد راگەیەندراویان بڵاوکردەوە و ئەو رەفتارەى سوپایان بە دوژمنکارانە وێنا کرد.

شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ جوتیارانی سەر...

شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ جوتیارانی سەرگەڕان کۆبوونەوە

سەرۆکایەتیی هەرێم لەسەر کێشەی جوتیارانی سەرگەڕان هاتە...

سەرۆکایەتیی هەرێم لەسەر کێشەی جوتیارانی سەرگەڕان هاتەدەنگ