لە رێی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە

ئەو هاوڵاتییەی دوای 28 ساڵ لە ئەفریقا دۆزرایەوە دەگەڕێتەوە کوردستان

964+

شۆڕش قادری

سەیفوڵا حوسێن ئەو هاوڵاتییەی ناحیەی سەروچاوەی دەڤەری راپەڕین، کە دوای 28 ساڵ لە بێسەروشوێنبوونی لە ئەفریقا دۆزرایەوە، رۆژی چوارشەممە دەگەڕێتەوە کوردستان و بە کەسوکاری شاد دەبێتەوە.

سەیفوڵا حوسێن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە 964ـی وت، “مامەڵەی گەڕانەوەمان بۆ کوردستان تەواو بووە و خوا یار بێ، رۆژی چوارشەممە 19.2.2025  لەڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەگەڕێینەوە و شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە بە کەسوکارم شاد دەبمەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ خۆی، هاوسەرەکەی بەناوی کەلسوم سلێمان و منداڵەکەشی دێنێتەوە.

پێشتر سەیفوڵا بە 964ـی وتبوو، “ساڵی 1996 چوومەتە ئێران، دوای چوار ساڵ مانەوە لەو وڵاتە چوومە دوبەی، لەوێشەوە رەوانەی سۆماڵ کرام و دواتر خۆم گەیاندە بەریتانیا، دوای چەند رۆژێک مانەوە لە بەریتانیا دیپۆرتی سۆماڵ کرامەوە، دواتر چوومە کینیا و لەوێشەوە بۆ ئۆگەندا، لە ساڵی 2003ـشەوە پەیوەندیم لەگەڵ کەسوکارم پچڕا و هیچ هەواڵێکمان لەیەک نەبوو”.

درەنگانی شەوی 15 لەسەر 16.11.2024، 964 وەک یەکەم میدیای کوردی هەواڵی پەیدابوونی سەیفوڵا حوسێنی لەزاری خدری برای بڵاوکردەوە.

هاوڵاتییەکەی سەروچاوە کە دوای 28ساڵ لە ئەفریقا دۆزرایە...

هاوڵاتییەکەی سەروچاوە کە دوای 28ساڵ لە ئەفریقا دۆزرایەوە؛ قسەی بۆ 964 کرد