دوو کەسن و لە هەولێر کەتنەکەیان کردووە

بەناوی خێرخوازییەوە فێڵیان لە بەساڵاچووان دەکرد و پارەیان لێوەردەگرتن؛ دەستگیرکران

964+

شۆڕش قادری

لە هەولێر دوو کەس کە یەکێکیان ژنە، بەناوی خێرخوازییەوە فێڵیان لە ژنانی بەساڵاچوو دەکرد و پارەیان لێوەردەگرتن، پۆلیس پێیانیزانی و دەستگیری کردن.

“ئەو دوو تۆمەتبارە، خەڵکی سنوری دەرەوەی شاری هەولێرن و یەکێکیان ژنە، هەفتانە چەند جارێک دەهاتنە شاری هەولێر و هەڵدەستان بە هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتانی بەساڵاچوو بەناوی خێرخوازییەوە، گوایە کەسێکی خێرخواز هاوکارییان دەکات، بەڵام نابێت پارەیان لەلا بێت، پارەکەیان لێ وەردەگرتن و دواتریش خۆیان ون دەکرد”، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کراون و رادەستی دادگا کراون.

بە دیلیڤەری داوای پێنج ئایفۆنی کرد بەڵام فێڵی لێکرا و ک...

بە دیلیڤەری داوای پێنج ئایفۆنی کرد بەڵام فێڵی لێکرا و کلێنسی بۆ چوو

پۆلیسی هەولێر: باندێكی قۆڵبڕینمان دەستگیر كرد

پۆلیسی هەولێر: باندێكی قۆڵبڕینمان دەستگیر كرد