وێنە؛ 964+
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم:
“هه‌ڵسوكه‌وتى سوپاى عێراق به‌رامبه‌ر جوتیارانى سه‌رگه‌ڕان پێچەوانه‌ى یاسا و ده‌ستووره”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى سوپاى عێراق له‌به‌رامبه‌ر جوتیارانى گوندى شه‌ناغه و چوار گه‌ندى دیكه‌ى شاره‌دێی سه‌رگه‌ڕان پیاده‌ى ده‌كات پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور و یاسا و عێراقی نوێیه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌م ئێواره‌یه بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت، ئەمڕۆ سوپای عێراق بۆ جارێکی تر لە چه‌ند گوندێكی دەوروبەری کەرکوک، رێگری لە جوتیارانی کورد کرد بچنە سەر زەوییەکانیان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرەوپێشچوون هەبووە لە نەهێشتنی شوێنەواری بڕیارەکانی رژێمی پێشوو لە گۆڕینی دیموگرافیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دەستبەسەرداگرتنی زەوی و موڵکی خەڵکی رەسەنی ناوچەکە .
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، مانگی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، پرۆژە یاسایەکی تایبەت بە گەڕاندنەوەی زەویوزار بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان پەسەند کرد.
ده‌شڵێت “ئەم هەڵسوکەوتانەی سوپای عێراق، پێچەوانەی دەستوور و ئەو بنەمایانەیە کە عێراقی نوێی لەسەر بنیات نراوە، چونکە بەکارهێنانی سوپا بۆ ئەم مەبەستانە، پێچەوانەی یاسا و دەستوورە و پێویستە هەرچی زووتر، ئەم هەڵسوکەوتانە کۆتایی پێ بهێنرێت بەر لەوەی لێکەوتەی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە”.