بریندارى لێکەوتەوە
بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە پردە ئاسنینەکەی ناحیەیی ناڵپارێزدا
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
کەمێک لەمەوبەر، بارهەڵگرێکى سووتەمەى خۆیکێشا بە پردە ئاسنینەکەى ناڵپارێز و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بوو و بۆماوەیەک ئاستەنگى هاتوچۆى دروستکرد و سێ پلێتى ئاسنى شکاندووە.
رووداوەکە دەورووبەرى کاتژمێر 3ـى دوانیوەڕۆ روویداوە و شۆفێرێکى خەڵکى ئێران بە نەتەوە فارس بەناوى ئیسماعیل رۆستەم لوو، کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و خۆى دەکێشێت بە پردەکەدا.
شۆفێرەکە قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”دەمویست بڕۆمە عێراق، 67 کیلۆمەترم مابوو بگەم بە سلێمانى، بەڵام سوکانەکە لەدەستم دەرچوو و نەمتوانى کۆنترۆڵى بکەم بۆیە خۆم بە پردەکەدا کێشا”.
شۆفێرەکە بەهۆى رووداوەکەوە بریندار بووە و دەڵێت: پێیەکانم بریندار بوون و ناتوانم لەسەر پێ خۆم رابگرم و بڕۆم.
هادى حەمە سەعید، رێگەپێدراوى هاتوچۆى پێنجوێن بە 964ـى وت،” بەهۆى رووداوەکەوە سێ پلێتى ئاسنى شکاندووە، بەڵام هاتوچۆ پەکى نەکەوتووە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح