دوو تونێل و دوو ئەندەرپاسی تیادایە
رێگای خێرای شاقڵاوە – هەریر کاری تیادا دەکرێت
964+
توانا نەقی
بە گوژمەی 90 ملیار دینار رێگەی خێرای شەقڵاوە – هەریر بە دوو توونێو و دوو ئەندەرپاس دروست دەکرێت و لە ماوەی دووساڵدا تەواو دەبێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو رێگایەی دروست دەکرێت لە ناوچەی پیشەسازی شەقاڵاوەوە تاوەکو تونێلی میراوە بە درێژایی 10 کیلۆمەتر دروست دەکرێت.
رێگاکە بە نەخشەیەکی نوێ کە پێشتر خێرایی 80 کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا گەگۆڕێت بۆ 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و دوو تونێل و دوو ئەندەرپاسی تیادایە و روناکی و مەرجی سەلامەتیشی بۆ دادەنرێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، تێچووی ئەو رێگا خێرایە 90 ملیار دینارە و بڕیارە لە مەوەی کەمتر لە دوو ساڵ تەواو بکرێت و سەرجەم کارەکانێشی بە دەستی کاری خۆماڵی دەکرێت.