دیمەنی بەفربارین - وێنە: ئەرشیفی 964 وێنە: ئەرشیفى 964+
کەشەکە تەڕە
ئەمڕۆ بەفر و بارانە
964+
وریا فەتاح
کەشناسى هەرێمى پێشبینى کردووە، ئەمڕۆ لە هەندێ ناوچە بەفر و باران ببارێت و سبەینێش کەشەکە جێگیرە.
وەک ئەوەى کەشناسى هەرێم پێشبینى کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاووییەکانی سنووری رۆژهەڵات هەوری تەواو دەبێت کە لەگەڵیدا لەگەل کەمێک نمە باران و بەفر دەبارێت.
روونیشى کردووەتەوە، لەدوانیوەڕۆوە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و پلەکانى گەرما 1 تا 3 پلەى سیلیزى نزم دەبنەوە.
لەبارەى رەوشى کەشوهەواى سبەینێشەوە، پێشبینى کردووە کە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانى شەودا بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانى گەرماش هاوشێوەى ئەمڕۆ دەبن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ سێشەممە :
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18پلەى سیلیزى