دوای کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی

رۆیتەرز: مامەڵەی دۆلاری ئەمریکی لە پێنج بانکی عێراقی قەدەغەکرا

964+
ئەحمەد مستەفا

دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی رۆیتەرز- یان وتووە، بانکی ناوەندی عێراق پاش کۆبوونەوەیان لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا، پێنج بانکی ناوخۆیی دیکە لە مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی قەدەغە کردووە.

بانکی موشریقی عەرەبی ئیسلامی، بانکی یەکگرتوو بۆ وەبەرهێنان، بانکی سەنەمی ئیسلامی، بانکی میسکی ئیسلامی و بانکی ئەمینی عێراقی ئیسلامیی داوە.

ئاژانسەکە دەڵێت، ئەو هەنگاوە لە بەرامبەر هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و قاچاخچێتی دۆلار و پێشێلکارییەکانی دیکەیە.

یەکێک لە سەرچاوەکان رایگەیاندووە، بڕیارەکە دوای کۆبوونەوەکانی هەفتەی رابردوو لە دوبەی دێت لە نێوان بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراق، کە ساڵی رابردوو هەشت بانکیان لە مامەڵەی دۆلاری ئەمریکی قەدەغەکردبوو، لەگەڵ بەرپرسانی گەنجینەی ئەمریکا و یەدەگی فیدراڵی.

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار سەوزە و میوەی هاوردەی گران كرد...

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار سەوزە و میوەی هاوردەی گران كردووە

نرخی دۆلار دابەزی و پێشبینیی دەكرێت زیاتر دابەزێت

نرخی دۆلار دابەزی و پێشبینیی دەكرێت زیاتر دابەزێت

لەماوەی شەش مانگی رابردوو دەفتەرێك دۆلاری چووەتەسەر 

لەماوەی شەش مانگی رابردوو دەفتەرێك دۆلاری چووەتەسەر