ناوی سەرجەمیان بڵاوکرایەوە

زیاتر لە 17 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی باڵا زەوی وەردەگرن

964+

ئەحمەد مستەفا

لە دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا 17 هەزار و 218 مامۆستا و فەرمانبەر لە پێدانی زەوی سودمەنددەبن، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لیستى ناوى سودمەندانى زەوى بە هەشت لیست بڵاوکردەوە.

پاش بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و دەرچوونى رێنمایی وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار بەمەبەستى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانى وەزارى ژمارە (13328) لە 21.7.2024، دەرچوو کە تایبەت بوو بە پێکهێنانى لێژنەى تایبەت بۆ دروستکردنى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار و دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا و پێدانى ڕێنمایی بۆ شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕمەکان و چۆنیەتى شیکردنەوەى ڕێنماییەکان.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە 964ی وت، کۆی ئەوانەی لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و دامودەزگاکانیدا لە وەرگرتنی زەوی لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، سۆران، گەرمیان، راپەڕین و زاخۆ، 17 هەزار و 218 فەرمانبەر و مامۆستا سوودمەند بوون.

بە قسەی وتەبێژەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، گەڕانەوەى ناوى سودمەندان لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار بەپێى کارتى زانیارى بووە، کارتى زانیارى بوەتە بنەما بۆ دابەشکردنى زەوییەکان بەسەر سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، ئەمڕۆ 16.2.2025، سەرجەم فۆڕمى سودمەندان لە دیوانى وەزارەتەوە ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار کرا بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست لەلایەن پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

بۆ بینینى ناوى سودمەندان بەپێى پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کلیکى ئەم بەستەرانەى خوارەوە بکەن:
– هەولێڕ:
– سلێمانى:
– دهۆک:
– هەڵەبجە:
– گەرمیان:
– سۆران:
– ڕاپەڕین:
– زاخۆ:

All reactions:
102102