پلەی گەرما 10 پلە نزم دەبێتەوە

بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سەرماوسۆڵەشی لەگەڵە

964+

شۆڕش قادری

سبەینێ بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا سەرماوسۆڵە روو لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان دەکات.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە 16.2.2025 ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت و لە درەنگانى شەودا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى لاوازى دەریاى سوور روو لە ناوچەکەمان دەکات .

سبەی دووشەممە، کاریگەرى ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە لەسەر سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەڕین و ئیدارەى گەرمیان و هەڵەبجە لەگەڵ بەشێک لە سنورى پارێزگاى هەولێر دروست دەبێت و پێشبینى بەفر و بارانبارین دەکرێت.

بڕى بارانى پێشبینى کراو لە سنورى پارێزگاى هەولێر (3-1) ملم دەبێت، لە پارێزگاى سلێمانى (4-8) ملم دەبێت، لەسنورى پارێزگاى هەڵەبجە (2-3) ملم دەبێت، بڕى بەفرى پێشبینى کراویش لە سنورى پارێزگاى سلێمانى ( 5-7 ) سم دەبێت و لە سنورى پارێزگاى هەولێر (3-5) سم دەبێت .

هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی پلەی گەرما لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین هەشت بۆ 10 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی

دهۆک: 12 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 5 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی

سۆران: 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 10 پلەی سیلیزی

شەپۆلێکی بەفر و بارانی باش بەڕێوەیە؛ گەرمیانیش سپیپۆش ...

شەپۆلێکی بەفر و بارانی باش بەڕێوەیە؛ گەرمیانیش سپیپۆش دەکات

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە وشکە سەرماکە دەمێنێ

شارەزایەکی کەشناسی: تا دووشەممە وشکە سەرماکە دەمێنێ