ناڕزین زەویەکانیان بدرێت بە فەرمانبەران

جوتیارانی چوارقوڕنە بەخۆیان و تراکتۆرەکانیانەوە گردبوونەوە

964+

محەمەد عەلی

خاوەن زەویەکانی خوار جۆگەی ناحیەی چوارقوڕنە، لەبەردەم ئیدارەی راپەڕین گردبوونەوەی ناڕەزەایەتیان ئەنجامداو داواکارن شارەوانی سنوورەکە زەویەکانیان بەسەر فەرمانبەراندا دابەش نەکات.

ئەو خاوەن زەویانە دەڵێن، لەبابو باپیرانیانەوە ئەو زەویانەیان بۆماوەتەوە، ژیانیان لەسەر ئەم زەویانەیە، ئەو قەرەبووەی بڕیارە پێیان بدرێت، بایی ئەم نرخە نابێت کە زەویەکانمان هەیانە، بۆیە رازی نابن زەویەکانیان بکرێتە یەکەی نیشتەجێ بوون.

محەمەد ئەمیر جوتیارە و لە گەردبوونەوەکە بە 964ـی وت، ئەوان بە نوسراوی فەرمی ئەو زەویانەیان هەیە و بەهیچ شێوەیەک رازی نابن بەو قەرەبووەی کە بۆیان دانراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

جوتیاران نایانەوێ زەوییەکانیان بدرێ بە فەرمانبەرانی چ...

جوتیاران نایانەوێ زەوییەکانیان بدرێ بە فەرمانبەرانی چوارقوڕنە