هەریر
لە رووداوێکى هاتوچۆدا گەنجێک گیانى لەدەستدا
964+
ئاکام غەفور-سۆران
ئەمشەو لە قەزای هەریر رووداوێکى هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ گیانى لەدەستدا.
پاسێک خۆى پێداکێشاوە و شێلاویەتى
پاسەکە لە هەریرەوە بە ئاڕاستەی باتاس رۆیشتووە و خۆی کێشاوە بە گەنجەکەدا.
محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە، بە 964ـی وت،”ئەمشەو هەینی 14.2.2025، تەرمی گەنجێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی هەریر کە پاسێک شێلاویەتی، سەرەتا بریندار بووە بەڵام تاکو گەیندراوە بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا”.
گەنجەکە دانیشتووى باتاسە و بە وتەى محەمەد ئامۆکەیى، زەبرى گەورە بەر سەرى کەوتووە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.
هەروەک باسى دەکات، تەرمەکەى بەمەبەستى توێکارى پزیشکى رەوانەى پزیشکى دادى هەولێر کراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح