دیمه‌نێكی بۆردومانى بنارى قه‌ندیل... وێنه: CPT
له دوێنێوه تاوه‌كو ئێستا 7 جار بۆردومان كراوه
ئه‌مڕۆش فڕۆكه جه‌نگییه‌كان چه‌ند گوندێكی بنارى قه‌ندیلیان بۆردومان كرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا، به‌شێك له گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل له سنوورى پشده‌ر له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه بۆردومان كرایه‌وه.
رێكخراوى CPT ئه‌مریكی كه چاودێریكردنى بارودۆخى ناوچه سنوورییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆردومانه‌كه‌ى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه و به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانى نه‌زاندراوه.
كامه‌ران مه‌لا عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی CPTـی ئەمریکی بە 964ـى راگه‌یاند، له‌دوێنێوه حه‌وت جار فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردومانى بنارى قه‌ندیلیان كردووه.
وتیشی “بۆردومانه‌كان له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌وه ئه‌نجامدراوه كه تاوه‌كو ئێستاش به به‌رده‌وامى به‌سه‌ر ئاسمانى قه‌ڵادزێ و پشده‌ر ده‌سوڕێنه‌وه”.
له‌بۆردومانه‌كه‌ى دوێنێدا هه‌ریه‌ك له گونده‌كانى بێپاڵان، كۆتان، كورته‌ك و ئێندز كراوه‌نه‌ته ئامانج و ئه‌مڕۆش بۆردومانى هه‌ردوو گوندى ئه‌بوبه‌كره و قه‌ڵاتووكه كراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ته‌واوى ئه‌م گوندانه‌ى بۆردومان كراون خه‌ڵكى تێدا ده‌ژیت، به‌ڵام به‌هۆى زستانه‌وه كه‌مترین ژماره‌ى خێزانه‌كانى تێدایه.