لە بازیان دەستی بەسەردا گیرا 

مینی پاسێکی 11 نەفەری 33 منداڵی سەرخستووە 

964+

توانا نەقی

لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی هاتوچۆی بازیانەوە دەستگیراوە بەسەر مینی پاسێکدا کە خۆی 11 نەفەر دەگرێت و ئەو 33 منداڵی قوتابی سەرخستووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هاتوچۆی بازیان بڵاویکردەوە، مەفرەزیەکی بەشی هاتۆچۆی قەزای بازیان دەستی گرت بەسەر ئوتومبێلێکی مینی پاسا کە خۆی رێگە پێدراوە 11 سەرنیشین هەڵگرێت ئەو 33 سەرنیشینی هەڵ گرتبوو.

دەشڵێت، ‎هیچ مەرجێکی توندوتۆڵیش لە ئۆتۆمبێلەکەدا نەبووە و لەئەنجامدا رەوانەی گەراجی دەستبەسەرکردندا کردووە.

لەو ڤیدۆیەدا دەردەکەوێت کە کارمەندێکی هاتوجۆ منداڵەکان دادەبەزێنێت و منداڵەکان خۆشیان پێکەنین و بزە لەسەر لێویانە بەو حاڵەی کە تیایدا بوون لە مینی پاسەکەدا.