سوپاسی 964 دەکەن

مانگرتووان لە نەخۆشخانەوە پەیامی خۆیان رادەگەیەنن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دوای 15 رۆژ مانگرتووەکان دەستیان لە مانگرتن هەڵگرت و گەیەنرانە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و لەژێرچاودێری پزیشکیدان.

پاکیزە حەمەدەمین، یەکێک بوو لە مانگرتووەکان بە 964ـی وت، لەدوای شکاندنی مانگرتنیشەوە لە چالاکییەکانمان بەردەوام دەبین و چاودێر دەبین بەسەر دەسەڵاتەوە، لە هەر شوێنێک و هەر کەسێک زوڵمی لێ بکرێت، ئێمە پاڵپشتی و پشتیوانیان لێ دەکەین.

مانگرتووەکان لە ماوەی ئەو 15 رۆژەدا کە لەژێر خێمەکەدا مانەوە، هاوڕێیەتییان لەگەڵ پەیامنێری 964 دروستکردبوو و سوپاسی 964یان کرد، کە بەردەوام لەگەڵیان بووە و دەنگیانی گواستووەتەوە لەم ماوەیەدا.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بە تکاو رجای سەدان کەس ئەمڕۆ مانگرتووان شکاندیان

بە تکاو رجای سەدان کەس ئەمڕۆ مانگرتووان شکاندیان