زێڕ کەمێک هەرزان بوو - وێنە؛ ئەرشیفی 964
لەکڕین نایەت
لە دوێنێوە هەر مسقاڵێکى زێر 10 هەزار بەرز بووەتەوە
964+
وریا فەتاح
هەتا دێت نرخى زێڕ بەرز دەبێتەوە و لە دوێنێوە هەر مسقاڵێک 10 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەى.
دواى ئەوەى ساڵى رابردوو زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستى مێژوویى خۆى، چاوەڕوان دەکرا لە ساڵى نوێدا بەرەو دابەزین بڕوات، بەڵام پێچەوانەى ئەمە رۆژ بەڕۆژ نرخەکەى بەرز دەبێتەوە.
بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، لە بازاڕى جیهانیدا یەک ئۆنسەى زێڕ بە 2888 دۆلارە و لە دوێنێوە 28 دۆلار بەرز بووەتەوە.
سەندیکاى زێڕنگەرانى هەولێر، بۆ ئەمڕۆ نرخى زێڕى بەم شێوەیە لە بازاڕدا دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 697 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 640 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 611 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 522 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە
دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێکى زێڕ بەم شێوەیە بوو:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 688 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 630 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 603 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 517 هەزار دینارە.