پۆلیسی سوید لە شوێنی رووداوی تەقەکردنەکە کۆبوونەتەوە. - وێنە: رۆیتەرز
تەمەنی 68 ساڵ
کوژراوێکی هێرشەکەی سوید مامۆستایەکی کوردی شەقڵاوەیە
964+
ژووری هەواڵ
یەکێک لە کوژراوانی هێرشە چەکدارییەکەی شاری ئۆریبرۆی سوید کە هەفتەی رابردوو لە قوتابخانەیەک روویدا، ژنێکی کوردی خەڵکی باشووری کوردستانە.
گەزیزەی تەمەن 68 ساڵ مامۆستا بووە لە قوتابخانەی رێسبێرگسكا، بە تەقەی هێرشکارەکە کوژراوە و یەکێکە لەو 11 کەسەی کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 10.2.2025، رەنج پشدەری، رۆژنامەنوس و چالاکوانی بواری کۆچبەران بە 964ـی راگەیاند، ئەو ژنە خەڵکی شەقڵاوەیە و کەناڵێکی یوتوبی هەیە ژە 120 هەزار فەلەوەرزی هەیە بۆ فێرکردنی زمانەکان.
رۆژی سێشهممه 4.2.2025، پۆلیسی سوید رایگهیاند، تهقه له قوتابخانهیهكی شاری ئۆریبرۆ له ناوهڕاستی ئهو وڵاته كراوه و له ئهنجامدا 11 کەس کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی سوید راشیگەیاند، هێرشبهرهكه سهر به هیچ گرووپ و رێكخراوێكی تیرۆریستی نهبووه، بهڵكو تاكلایهنانه ئهو تاوانهی كردووه و دواتریش خۆی كوشتووه.