وەزارەتی کشتوکاڵ لە رۆمایە

ئیتاڵیا و هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی زەیتوونیان هەیە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بۆ بەرهەمهێنانی زەیتوون واژۆ دەکەن، بۆ ئەو مەبەستە شاندێکی وەزارەتەکە لە رۆمایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9.2.2025، شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵ لە رۆما دوایین کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ سەنتەری “سیهامباری” بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە دەریای ناوەڕاست ئەنجامدا، بە مەبەستی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ پێشخستنی ئاستی بەرهەمهێنانی زەیتون و گەشەپێدانی باخەکانی زەیتون و بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون.

جوتیارەکانی دهۆک بۆ 15 هەزار تۆن، دار زەیتوونی زیاتریان...

جوتیارەکانی دهۆک بۆ 15 هەزار تۆن، دار زەیتوونی زیاتریان چاندووە

“کۆبوونەوەکە وەک هەنگاوێکی پڕ بایەخە بۆ دەستپێکی کرانەوەی پڕۆژەیەکی گرنگی کشتوکاڵی لە داهاتوو بۆ هەرێمی کوردستان”، وەزارەتی کشتوکاڵ وا دەڵێت.

بڕیارە لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی هاوبەشی ئابووریی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتاڵیا، یاداشتنامەکە واژۆ بکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پرۆژەکە لە ژێر دروشمی “پڕۆژەی پەرەپێدانی گوندنشینان لە چوارچێوەی بەهای زەیتی زەیتون” جێبەجێ دەکرێت و ئاژانسی پەرەپێدانی ئیتاڵی پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی پێشکەشدەکات.

زەیتوونی هەرمۆتە گەورەن و سەرچاوەی بژێوی کریستیانەکان...

زەیتوونی هەرمۆتە گەورەن و سەرچاوەی بژێوی کریستیانەکانە