• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
فەڕەنسا 80 ئامێری هەناسەدان دەداتە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی

یەکێک لە بریندارانی چەکی کیمیایی کە ئامێری هەناسەدانی بۆ دابینکراوە. فۆتۆ: تەندروستیی هەڵەبجە

لە هەڵەبجە

فەڕەنسا 80 ئامێری هەناسەدان دەداتە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی

964+

ژووری هەواڵ

حکومەتی فەرەنسا ئامێری هەناسەدان بۆ بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە دابین دەکات و تەندروستیی شارەکەش خۆی ئامێرەکان دەبات بۆ ماڵی بریندارەکان، ناسنامەشیان بۆ دەردەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9.2.2025، د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، فەرەنسا 80 ئامێری هەناسەدانی بۆ بریندارانی چەکی کیمیایی دابینکردووە و دەدرێت بەوانەش کە بەركەوتەن و تۆمار نەكراون.

بڕیارە سبەینێش، کونسوڵ و باڵیۆزی هیندستان لە هەرێمی کوردستان سەردانی تەندروستیی هەڵەبجە بکەن و نزیکەی تۆن و نیوێک دەرمانی تایبەت بە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بێبەرامبەر دابیندەکەن.

بە پێی زانیارییەکانی تەندروستی هەڵەبجە، تا ئێستا ژمارەی دیاریکراوی بەرکەوتوان دیار نییە، چونکە بەردەوام داواکاری هەیە و ئێستا لە هەڵەبجە زیاتر لە دوو هەزار، لە سلێمانی 500 و لە هەولێر سێ هەزار داواکاری هەیە کە دەڵێن بەرکەوتەی چەکی کیمیایین.

ئەمڕۆ پێنج بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە موسڵ چاندنی گلێن...

ئەمڕۆ پێنج بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە موسڵ چاندنی گلێنەی چاویان بۆ دەکرێت

حاسڵاتی ئەمڕۆ

رەشنووسی دەستوور ئیمزا کرا و سوریا پێنج ساڵ لە قۆناغی راگوزەردا دەبێت

964+

ژووری هەواڵ

ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سوریا ئیمزای خۆی خستە سەر رەشنووسی راگەیەندراوی دەستووری کە تیایدا دەسەڵاتەکان لەیەکتر جیاکراونەتەوە جەخت لەسەر سەربەستی بیروڕا کراوەتەوە.

بەپێی رەشنووسی دەستووری سوریا، ماوەی راگوزەر لەو وڵاتە پێنج ساڵ دەبێت، ئاینی ئیسلام بنەمای سەرەکی دانانی دەستوور دەبێت، بەڵام تاکە بنەما نابێت، هەرچەندە زۆربەی دەسەڵاتەکان دابەشکراون، بەڵام سەرۆک مافی راگەیاندنی بارەی نائاسایی هەیە.

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات باڵی سیاسی هەسەدە رایگەیاند: ئەحمەد شەرع هەمان هەڵەکانی ئەسەد دووبارە دەکاتەوە، ئەم دەستوورە کاتییەی سوریا شەرعی نییەو دژی رێکەوتنەکەی شەرع و هەسەدەیە.

تەلەفزیۆنی سوریا: لیژنەیەکی باڵا پێکهێنراوە بۆ جێبەجێکردنی رێکەوتنەکەی حکومەتی سوریا و هەسەدە، لیژنەکە لە 8 ئەندام پێکهاتوون، چواریان لە حکومەت و چوارەکەی تر لە هەسەدە، ئەم لیژنەیەش چەند لیژنەیەکی سەربازی و ئەمنی و مەدەنی دروست دەکەن بۆ جێبەجێکردنی رێکەوتننامەکە

ئاژانسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگری تورکیاوە دەڵێت: تورکیا داوای کردووە لە چوارچێوەی رێکەوتنەکە هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵبوەشەتەوە.

هێزە ئەمنییەکانی سوریا لە پارێزگای تەڕتووس تەرمی 9 چەکداری سەر بەوەزارەتی بەرگرییان دۆزیوەتەوە کە دەست و پێیان بەستراوەو گولەباران کراون، حکومەتی سوریا دەڵێت چەکدارانی سەر بە ئەسەد ئەم کارەیان کردووە.

دەم پارتی رایگەیاند: بە فەرمی داوایان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ وەفدی ئیمرالی کۆببێتەوەو گوڕێکی دیکە بدرێتە پرۆسەی ئاشتی.

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند لە هێرشەکانیان بەردەوامن بۆ سەر پەکەکە و لەماوەی هەفتەیەکدا 24 گەریلا لەو هێرشانەدا گیانیان بەخشیوە.

حاسڵاتی چەند کاتژمێری کۆتایی رۆژ: ئاکرێ 9 بەسرە 2 حەویجە...

حاسڵاتی چەند کاتژمێری کۆتایی رۆژ: ئاکرێ 9 بەسرە 2 حەویجە 2