كارەكانی دروستكردنی شەقامەكانی زۆنی بی لە گوندی كۆری دەستیپێكرد
بە چەند رۆژ تەواو دەكرێت؟
به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی زۆنی B لە گوندی كۆری دانرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە هەولێر به‌ردی بناغه‌ی كردنه‌وه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی زۆنی B لە گوندی كۆری دانرا و 100 رۆژی بۆ دانراوە تەواو بكرێت.
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر كارزان عەبدولهادی بە 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 9.2.2025 به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی كردنه‌وه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی زۆنی (Bی لە گوندی كۆری لە هەولێر دارنرا.
وتیشی، پارەی پڕۆژەكە 377 ملیۆن و 581 هەزار دینارە و له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر جێبەجێ دەكرێت، بڕیاریش دراوە لە ماوەی 100 رۆژدا تەواو بكرێت.
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر ئەوەشی بە 964 وت، شەقامەکان زیاتر لە دوو کیلۆمەتر و 700مەتر دەبن. پێكهاته‌ی پرۆژه‌كه بریتییه له دروستکردنی شەقامە سەرەکییەکانی گوندی كۆری بە رووبەری 61 هەزار م٢.
پێشتر لە مانگی 11ی 2024 بە فەرمانێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم بڕیار درا بە 460 ملیۆن دینار شەقامە سەرەكییەكانی گوندی كۆری لە زۆنی B دروست بكرێن.