یەک بۆ دوو ملیۆن دینار
لە هەولێر خاوەنی پێنج مۆلیدەی ئەهلی پێبژاردنیان بۆ کرا
964+
ژووری هەواڵ
لە هەولێر خاوەنی چوار مۆلیدەی ئەهلی و خاوەنی مۆلیدەیەکی هۆڵی لەشجوانی بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی پاراستنی ژینگە سزای پێبژاردنیان بۆ کرا و ئاگادار کرانەوە کە سەرپێچییەکان دووبارە نەکەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9.2.2025، دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، لەسەر بڵاوکردنەوەی دووکەڵ و ژاوەژاو و پیسکردنی ژینگە، خاوەنی پێنج مۆلیدەیان بە پێبژاردن سزادا.
هەر خاوەن مۆلیدەیەک سزای پێبژاردنەکەی لەنێوان یەک بۆ دوو ملیۆن دیناردایە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر وای وت.
پرسی پیسبوونی ژینگەی شارە گەورەکانی هەرێم و بوونی دەیان پاڵاوگەی نایاسایی لە زۆربەی شارەکان و بە تایبەتیش هەولێری پایتەخت، ماوەیەکی زۆرە مشتومڕی لەسەرە و ژینگەدۆستان و چالاکوانان داوای داخستنی ئەو پاڵاوگانە دەکەن.