سەرۆكی دیوانی ئهنجومهنی وهزیران بە تەلەفۆن نوسراوێكی وەزیری كشتوكاڵ رهتدهكاتهوه
+964
پێشەوا محەمەد
ئەگەرچی وەزارەتی کشتوکاڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی باڵندە بەرهەمە پەلەوەرییەکانی تورکیای خستە لیستی وڵاتە قەدەغەکراوەکان، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەکە هەڵدەوەشێنێتەوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ئەنفلۆنزای باڵندە کە ناسراوە بە (H5N1) لە تورکیا، وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی سەرجەم بەرهەمە پەلەوەرییەکان لە تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەدەکات.
بەگوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان کە دەست تۆڕی964 کەوتووە، دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارەکەی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ بە تەلەفۆنێک رەتدەکاتەوە.
وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە کە واژۆی ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی گومرگی كردووە كاركردنی بە نوسراوەكەی وەزیری كشتوكاڵ رابگرن.
وەزارەتی کشتوکاڵ بە ژمارە 23 لە 6ـی ئەم مانگە دەرچووە و واژۆی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی بەسەرەوەیە.
لە نووسراوەکەدا کە بۆ ئەنجومەنی وەزیران نێردراوە، ئاگاداریان دەکاتەوە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی باڵندە بەگوێری راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی.