باڵەخانەی پەروەردەی سلێمانی دەردەکەوێت _ وێنە: 964
بەهۆی سەرماوە
پشووی ئەمڕۆی پەروەردەکان هەمووی نەگرتووەتەوە
964+
توانا نەقی
بەهۆی نالەباری کەش و هەواو و دابەزینی زۆری پلەکانی گەرماوە لە پەروەردەی چەند ناوچەیەک بۆ ئەمڕۆ کراوە بە پشوو هەر شەویش چەند شوێنێکی دیکە رایانگەیاند کە پشوو نابێت.
پەروەردەکانی ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ قەزای پێنجوێن و قەزای چەمچەماڵ رایانگەیاند کە بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە دەوامی فەرمی هەیە و هیچ پشوویەک لە هیچ قوتابخانەیەک راناگەیەنن.
هەریەک لە پەروەردەکانی ئیدارەی راپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە و هەروەها پەروەردەی سلێمانی کە پشوویان راگەیاندووە لەگەڵیا دەسەڵاتیان داوە بە پەروەردەکان و قوتابخانەکان کە بیکەن بە پشوو یاخود نا.
ئەسعەد جافر بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن بۆ 964وتی، ئەمڕۆ پەروەردەی پێنجوێن نایکاتە پشوو و دەوام ئاساییە، ئەمە لەکاتێکدایە پێنجوێن یەکێکە لە ناوچە هەرەساردەکانی هەرێمی کوردستان.
هەرچی وەزارەتی خوێندنی باڵاشە هەرشەو ئەوەی راگەیاند کە دەسەلاتیان داوە بە زانکۆ و پەیمانگاکان ئەگەر بە پێویستیان زانی و ویستیان دەتوانن بیکەن بە پشوو.