"ناتوانێ غاز و کارەبا بهێنێ"

ترەمپ ئەو ئیشەبکا؛ عێراق 11 هەزار مێگاوات کارەبای کەمدەبێتەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

کار وابڕوا، عێراق 11 هەزار مێگاوات کارەبای کەمدەبێتەوە کە ساڵانێکە لە ئێرانەوە غازی بۆ هاوردەی دەکات و خواستی ناوخۆی پێ پڕدەکاتەوە، ئەوەش بەهۆی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بۆ هەڵوەشاندنەوەی لێخۆشبوونی هاوردەکردنی غاز و کارەبا لە ئێرانەوە.

عێراق سوودی لە زنجیرەیەکی درێژخایەنی لێخۆشبوونی ئەمریکا وەرگرتووە، کە پەیوەندیی بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران هەیە، ئەمەش وایکردووە ئەو وڵاتە هەشت هەزار مێگاوات کارەبا لە رێگەی غازی ئێرانەوە بەرهەمبهێنێت، سەرەڕای هاوردەکردنی غاز.

ئەم شەنوکەوە، رۆژەڤی ئەمڕۆی میدیا عێراقیەکانە، کە دەکرێ زیاتر لە پێنج کاتژمێری رۆژانە بە تێکڕا کارەبا کەمبکاتەوە، ئەوەش بەهۆکاری زنجیرە پاکێچە سزاییەکانی سەر ئێران لە ئیدارەی نوێی ئەمریکای واژۆی سەرۆکەکەیانی بۆ چووە، پێشتر وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا وتی، “لە کاتێکدا خەریکە ھەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ چاککردنەوەی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا تەواو دەبن، بۆ ئەوەی لە ھاوینی داھاتوودا کارەبای پێویست بۆ ھاوڵاتییان دابین بکەین، بەڵام جارێکی دیکە ھەناردەکردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق راگیراوە”.

بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی ئەو غازەی کە لە ئێرانەوە نەدەهات، وەزارەتی کارەبا وتی، رێوشوێنیان گرتووەتەبەر و لەسەر ئاستی باڵا ھەماھەنگییان لەگەڵ وەزارەتی نەوت کردوە بۆ ئەوەی بڕی زیاتر لە سووتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغداو ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور دابین بکات.

رێژەی هاوردەی کارەبای ساڵانەی عێراق دەگاتە هەزار و 200 مێگاوات، ئەمە جگە لە ھاوردەکردنی غاز بۆ وەگەڕخستنی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا، بەڵام لەسەر ئەو پرسە نوێیە، وەزارەتی کارەبای عێراق پلانی وایە، ئامادەکاری بکات بۆ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و دۆزینەوەی چارەسەر لەئەگەر جێبەجێبوونی هەڵوەشانەوەی لێخۆشبوونەکە.

راوەستانی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق کارەبای کەمکرد...

راوەستانی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق کارەبای کەمکردووەتەوە