مانگرتوویەکی سلێمانی

بیرى بۆنى ماڵەکەم دەکەم و قاچەکانیشم ئیش ناکەن

964+

دیلان محەمەد- سلێمانى

پاکیزە حەمەدەمین یەکێک لە مانگرتووانى سلێمانى، بیرى بۆنى ماڵەکەى و منداڵەکانى و ئینجانەى گوڵەکان دەکات و خۆیشی ئێستا قاچەکانی کارناکەن.

ئەمڕۆ 12ـەمین رۆژى مانگرتنى 13 مامۆستا و فەرمانبەرى سنوورى سلێمانییە، تا دێت دۆخى تەندروستیان بەرەو خراپبوون دەڕوات.

پاکیزە حەمەدەمین، یەکێک لە مانگرتووانە و قسەى بۆ 964 کرد و دەڵێت،”باش نیم، قاچم سڕدەبێت و ناتوانم لەسەرى بڕۆم”.

پاکیزە بە چاوى پڕ لە فرمێسکەوە دەڵێت، “بیرى ماڵەوە دەکەم، بیرى منداڵەکانم، بیرى جلەکانم و بۆنى ماڵەوە و ئینجانەکانم دەکەم”.

جەختیش دەکاتەوە، بە بڕیارى بەکۆمەڵى هاوڕێیانى مانگرتوو، مانگرتنەکە دەشکێنن ئەگەر وەڵامى داواکارییەکانیان بدرێتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

تیمە تەندروستییەکان دەستیان بە چارەسەری مانگرتووان کر...

تیمە تەندروستییەکان دەستیان بە چارەسەری مانگرتووان کردەوە