ترێندى هەفتە

لایەک پرسە و مانگرتنە لاکەی تریش ئاهەنگ و گۆرانییە

+964

پەری ساڵح

مانگرتن و پرسە و کلیپ و ئاهەنگ و گۆرانی، ترێندی هەفتە لە هەموو ئاوازێک دەخوێنێ و نانسی عەجرەمیش لە دەستی دەرچوو.

مانگرتووەکانی سلێمانی 11 رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە، هونەرمەندانیش پێیان لە مانگرتنی مامۆستایانی سلێمانی نەبڕیوە و دەڵێن بە دڵ و رۆح پشتیوانیان دەکەین و ئەوان بەرزترین توێژن.

نەزیرە خان هونەرمەندی دیاری شاری سلێمانی و خەسووی شەماڵی عەبەرەش کۆچی دوایی کرد، لەولاشەوە پەرواز حسێن دوای زیاتر لە ساڵێک دوورکەوتنەوە و تووشبوونی بە شێرپەنجە گەڕایەوە سەر ستەیج و دەستی بە گۆرانی وتن کردەوە.

بەشێک لە هونەرمەندانیش دەستیان دابوویە بڵاوکردنەوەی کلیپ بۆ عەشق و دابڕان و خۆشەویستی نیشتمان

لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیە...

لە سۆشیال میدیا بەفر باریوە و ترێندی گەرمی ئەم هەفتەیەش ماچێکە