خەبەر و باس لای خۆیەتی

کاسبکارەکە لەوێیە؛ تەلەفۆنێکی بۆ بکە و رەوشی زینی وەرتێ بزانە

964+

گۆڤەند فەتاح – وەرتێ

کاسبکارێک لە زینی وەرتێ، کە خواردەمەنی دەفرۆشێ ماوەی پێنج ساڵە بووە بە سەرچاوەی رێبوارانی ئەو رێگە، بەتایبەت ئەوانەی لە نێوان ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و سۆران دەکەن.

ئەو خەریکی فرۆشتنی پاقلە، شێلم، چا و نیسکافەیە.

ئەو کاسبکارە کە ناوی هاوکار ئازادە و بە میرە وەرتی ناسراوە بە 964ـی وت، زیاتر لە پێنج ساڵە لێرە کاسبی دەکەم و خواردەمەنی دەفرۆشم، بە بەفر و سەرما و گەرما لێرە کار دەکەم، زۆرجار ئەو کەسانەی لێرەوە هاتوچۆ دەکەن، پێشتر پەیوەندیم پێوە دەکەن بزانن رێگە نەگیراوە لەبەر بەفر یاخود نا.

وتیشی، گەشتیارێکی زۆریش بەو رێگەیەدا دێن و کاسبییەکەمی باش کردووە، بەهۆی ئەوەی رێگەی سەرەکی نێوان هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و رانیەیە، بەڵام کە بەفر و سەرمان نامێنێ تا رادەیەک بازاڕمان کەم دەبێتەوە.

زینی وەرتێ، کە نزیکەی 10 خولەک لە ناحیەی وەرتێەوە دوورە، چیایەکی بەرز و سەرکەشە، هەموو ساڵێک بەهۆی ساردی ناوچەکەیەوە بەفرێکی زۆری لێ دەبارێت و ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبێت بۆ شۆفێران.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

چەند ئۆتۆمبێلێک لە زینی وەرتێ بەهۆی بەفرەوە گیریان خوا...

چەند ئۆتۆمبێلێک لە زینی وەرتێ بەهۆی بەفرەوە گیریان خواردووە