"هەموو پێنجشەممەیەک لە ماڵەوە کۆدەبووینەوە"
پرسەى ئەو پاڵەوانەى لەگەڵ وریا حەمەکەریم گیانى لەدەستدا
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە رووداوەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ئارام فەتاح یاریزانی لەشجوانی و پاڵەوانی عێراق، لەگەڵ وریا حەمەکەریم، گیانیان لەدەستدا.
کەسوکارى ئارام فەتاح باس لەوە دەکەن، ئۆتۆمبێلى کوڕەکەیان پەکى کەوتووە و وریا حەمەکەریم بەهانایەوە چووە، بەڵام ئەم رووداوە دروستبووە و بەهۆیەوە هەردوکیان گیانیان لەدەستداوە.
بە وتەى باوکى ئارام کە بۆ 964 قسەى کرد، هەموو پێنجشەممەیەک ئارام دەگەڕایەوە بۆ سلێمانى و بەیەکەوە ئێوارەخوانیان دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ پێیان وتن کە توشى رووداوى هاتوچۆ بووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح