هێمن قادر و کۆمەڵێک لە بەرهەمە وەرگێڕدراوەکانی... گرافیک؛ 964+
10 ساڵه خه‌ریكی ئه‌م كاره‌یه
ملازمى پێشمه‌رگه‌یه و خاوه‌نى 64 كتێبى وه‌رگێڕدراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه كه پله‌ى ملازمه، جگه له پیشه‌ی پێشمه‌رگایه‌تى كارى وه‌رگێڕانى كتێبى كردووه و تا ئێستاش 64 كتێبی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردیی و بڵاویكردووه‌نه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ى بۆ كتێبه‌كانى كارى وه‌رگێڕانى بۆ كردوون، بریتین له په‌روه‌رده‌یی، گه‌شه‌پێدانى مرۆیی، منداڵان و سه‌ربازى و له زمانى عه‌ره‌بیشه‌وه وه‌ریگێڕاون.
هێمن قادر، پێشمه‌رگه و وه‌رگێڕه‌كه به 964ـى وت، سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئه‌م كاره‌ى له 2010 بووه كاتێك كارى وه‌رگێڕانى بۆ چیرۆكى منداڵان له ئه‌فلام كارتۆنه‌كان كردووه.
وتیشی “له 2015 ده‌ستم به وه‌رگێڕانى ئه‌و كتێبانه كردووه كه بڵاوم كردوونه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بم”.
به‌شێكى تایبه‌تى كتێبه چاپكراوه‌كانى تایبه‌ته به‌و بابه‌تانه‌ى كه تایبه‌تمه‌ندى سه‌ربازییان هه‌یه، به‌ڵام هێمن ده‌ڵێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م كتێبانه تایبه‌تن بۆيه نه‌كراوه بۆ هاوڵاتیان به گشتى بڵاوبكرێنه‌وه، به‌ڵكو له‌رێگه‌ى PDFـه‌وه بۆ كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییه‌كانى بلاوكردووه‌ته‌وه.
هێمن قادر، له‌دایكبووى ساڵى 1982، كۆلیژى شه‌ریعه‌ى ته‌واوكردووه و ئێستاش ئەفسەرە لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری و فریاكەوتن و دانیشتووی ناحیەی زەڕایەنی سەر بە قەزای شارەزوورە.