گرافیک؛ 964+
كاره‌با و كشتوكاڵ و سامانى ماسی ده‌بوژێنێته‌وه
دواى 12 ساڵ وه‌ستان كاره‌كانى دروستكردنى به‌نداوى باوه‌نوور ده‌ستی پێكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى پێباز له ئیداره‌ى گه‌رمیان، ده‌ست به كاره‌كانى دروستكردنى به‌نداوى باوه‌نوور كرایه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ئومێد ده‌كات ئه‌مجاره‌یان تا ته‌واونه‌كرێت كاره‌كانى نه‌وه‌ستێته‌وه.
یه‌كێكه له به‌نداوه گه‌وره‌كان و له‌سه‌ر رووبار‌ى سیروان دروستده‌كرێت، 30 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو كۆده‌كاته‌وه، ساڵى 2013 به‌ردى بناغه‌ى داندرا و ته‌نیا له 13% كاره‌كانى ته‌واو كراوه.
عه‌دنان عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى پێباز به 964ـى راگه‌یاند، له دوێنێوه ده‌ست به كاره‌كانى ئه‌م به‌نداوه كراوه‌ته‌وه و پێشتر ده‌بوایه له ساڵى 2018 ته‌واو بكرێت به‌ڵام به‌هۆى دۆخى ئابوورى هه‌رێمه‌وه كاره‌كانى وه‌ستێندران.
وتیشی “ئومێدمان وایه ئه‌مجاره كاره‌كانى نه‌وه‌ستێت و ته‌واو بكرێت، چونكه به‌نداوه‌كه سوودى بۆ ته‌واوى ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌یه”.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاره‌كانى ئه‌م به‌نداوه له رێگاسازیه‌كانییه‌وه ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه و له داهاتووشدا قۆناغه‌كانى دیكه‌ى دروستكردنى به‌نداوه‌كه ته‌واو ده‌كرێن.
“به‌ته‌واوبوونى به‌نداوه‌كه 35 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت و رووبه‌رێكی زۆرى كشتوكاڵیش به‌راو ده‌كات و سامانى ماسیش ده‌بوژێنێته‌وه” ئه‌مه‌ش قسه‌ى عه‌دنان عه‌لی یه بۆ 964.