بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەوە

دانیشتووانی ناحیەی پیرەمەگروون گردبوونەوە 

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

كاتژمێرێك لەمەوبەر دانیشتووانی گوندەكانی ناحیەی پیرەمەگروون لەسەر رێگای سەرەكی دوكان بۆ سلێمانی خۆپیشاندانیان كرد و لەئاستی گوندی موغاغ رێگاكەیان داخست.

لازۆ محەمەد، یەكێك لە دانیشتووانی گوندی موغاغ بە 964ـی وت، لەبەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزاری لە سنوورەكەمان خۆپیشاندانمان كردووە و كاتژمێرێك زیاترە رێگەی سەرەكی سلێمانی – دوكانمان داخستووە.

وتیشی، گرفتی سەرەكیمان بێ كارەباییە و لە ماوەی 24 كاتژمێردا نزیكەی چوار بۆ پێنج كاتژمێر كارەبامان پێدەدەن، لەكاتێكدا ئێمە مۆلیدەمان نییە و بێ كارەبایی لەشەواندا گرفتی بۆ دانیشتووانی گوندەكانی ئەو سنوورە دروستكردووە.

ئاماژەی بەوەش كرد، دانیشتووانی نزیكەی 25 گوندی سنورەكە بەشداری خۆپیشاندانەکەن، كە پێكهاتووین لە گوندەكانی موغاغ، كانی میران، سابوراوا، حاجیتان، كانی شۆك، سوسێ، كۆتەڵ، زیوێ، گردەبۆر و قەرەچەتان، كەهەموومان هەمان گرفتمان هەیە و داوای باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان دەكەین.

ئەوەشی خستەڕوو، لەبەرامبەر جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان كەمێكە رێگاكەیان كردووەتەوە، بەڵام لە ئەگەری چاک نەکردنی کارەباکەیان، سبەی دووبارە رێگاكە دەگرنەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەشێک لە دانیشتوانى خەلەکان و گوندەکانى رێگاى رانیە – ...

بەشێک لە دانیشتوانى خەلەکان و گوندەکانى رێگاى رانیە – بۆ دوکانیان گرت