بەفر گەیشتە سەنتەری شارەکان

+964

فەهمی نەبی

کەشناسی پێشبینی دەکات سبەی چوارشەممە 8ـی شوبات بەفر لە سەنتەری دهۆک و سلێمانی ببارێت، بەڵام لە هەولێر نا، لە کەرکوک و گەرمیانیش خۆڵ بارینە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەو هەواڵە، لە دهۆک و هەولێر باران دەبارێت و لە سلێمانی لەگەڵ باراندا تەرزەش باری.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینیەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکەش بێت ئەوا سبەی چوارشەممە بەفر بارین دەگاتە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دهۆک، بەڵام لە سەنتەری هەولێر، بەفر دەنگی نایەت..

هەر بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، لەهەریەکە لە سنوری گەرمیان و کەرکوک خۆڵبارین دەبێت.

پێشبینی بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ بەیانی رۆژی پێنجشەممە بەمجۆرە دەبێت:

هەولێر :9  پلەى سیلیزى

سلێمانی:6  پلەى سیلیزى

دهۆک:5  پلەى سیلیزى

کەرکوک:12  پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:8  پلەى سیلیزى

زاخۆ: 6 پلەى سیلیزى

سۆران:5  پلەى سیلیزى

گەرمیان: 13 پلەى سیلیزى

بەفربارین لە ئاکرێ- هێژین فەتاح