یەکێک لەو قوتابخانانەی کە چین لە عێراق دروستیکردووە. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
زیاتر لە 150 قوتابخانە بۆ کەرکوک
چین 44 قوتابخانەی بۆ کەرکوک تەواو کرد
964+
ژووری هەواڵ
لە چوارچێوەی پرۆژەیەکدا وڵاتی چین 44 باڵەخانەی قوتابخانەی بۆ قوتابییانی پارێزگای کەرکوک دروستکردووە و ئەندامێکی لیژنەی بەدواداچوون لە فەرمانگەی پرۆژەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تەواوبوونی قوتابخانەکانی راگەیاند.
لەیس فەوزی، ئەندامی لیژنەی بەدواداچوون لە فەرمانگەی پرۆژەکانی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆژەی چینی بۆ دروستکردنی قوتابخانە 44 باڵەخانە تەواو کراون، بەردی بناغەی شەش قوتابخانەی دیکەی 18 پۆلیش دانرا.
لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و چین، بڕیارە وڵاتی چین دوو هەزار قوتابخانە لە پارێزگاکانی عێراق دروستبکات، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 150 قوتابخانەیان دەکەوێتە پارێزگای کەرکوک کە لە قۆناخی یەکەمدا 44 قوتابخانە تەواوکراون.
“لیژنە تایبەتمەندەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی زەوییەکانە بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە بۆ ئەوەی 132 قوتابخانەی دیکە دروستبکەن”، لەیس فەوزی وای وت.