موچەکانیان بۆ دەنێردرێت

لە گەرمیان هاوکاری خانەنشینانی پەککەوتە دەکرێت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە گەرمیان ئەو خانەنشینانەی پەککەوتەن و ناتوانن بڕۆنە بانک بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، وەک هاوکاری، فەرمانبەرانی بانک دەڕۆنە ماڵەکانیان، پەنجە مۆریان لێوەردەگرن و دواتر موچەکانیان دەدرێت بە وەکیلەکانیان.

مەحمود محێدین، فەرمانبەرێکی خانەنشینە بە 964ـی وت، “ماوەی شەش ساڵە جەڵدە لێی داوم و لەسەر عەرەبانەم، ناتوانم بڕۆمە بانک، سوپاسی فەرمانبەرانی بانک دەکەم کە ئەمڕۆ ھاتونەتە ماڵەوە و پەنجەمۆریان لێم وەرگرتووە”.

لەڕێی چەند تیمێکەوە، ئەو خانەنشینانەی باری تەندروستیان باش نییە، فەرمانبەرانی بانکی گەرمیان دەڕۆنە ماڵەوە بۆلایان.

ئاریا ئەنوەر بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان بە 964ـی وت،”ساڵانە لەکاتی وەرگرتنی موچەی مانگی یەک، دەبێت موچەخۆری خانەنشین خۆی بێت پەنجەمۆر بکات بۆ دڵنیایی لەوەی تا بزانین ئەو کەسە لە ژیاندا ماوە یان نە، بەڵام ئەمساڵ وەک هاوکاری بۆ ئەو کەسانەی پەککەوتەن، فەرمانبەری بانک دەنێرێنە ماڵەوە بۆ ئەوەی پەنجەمۆری لێوەرگرێت و دواتر پارەکە دەدەین بە وەکیلەکانیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ مانگەکانی داھاتوو وەکیلەکانیان دەتوانن بێن موچەکانیان وەربگرن و ھیچ گرفتێکیان نابێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

خانەنشینانی کۆیە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر موچەکانیان وە...

خانەنشینانی کۆیە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر موچەکانیان وەرگرت

بەشێک لە خانەنشینان 100 هەزار دینار لە موچەکەیان بڕا

بەشێک لە خانەنشینان 100 هەزار دینار لە موچەکەیان بڕا